بنەوا-
سەباح نوعمان وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بەبەردەوام چاودێری و هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هێرشە دوژمنكارانەیە دەكات كە كراوەتە سەر پێگەكانی حەشدی شەعبی كە بەهۆیەوە ژمارەیەك قوربانی لێكەوتوەتەوە لەكاتێكدا ئەوان لە ئەركی فەرمی خۆیاندا بون.
ئاماژەشیكردوە، ئەو هێرشە دوژمنكارانەیە دوبارە بارەگای هێزەكانی بێ جیاكاریی كردوەتە ئامانج و ئەمەش تەنها پێشێلكاری سەربازی نییە، بەڵكو هەوڵدانە بۆ تێكەڵكردنی وەرەقەكان و لێدانە لەئاشتی كۆمەڵایەتی، هەربۆیە تەئكید دەكەنەوە كە خوێنی جەنگاوەرەكان ئەمانەتێكەو لە گەرندنیاندایە رێگە نادەن عیراق بكرێتە گۆڕەپانی یەكلاییكردنەوەو شانۆی پێشێلكردنی شكۆی نیشتمانیان.