"بڕیارەكەی ترەمپ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران گرنگترین بڕیاری سەرۆكایەتییەكەی بووە"

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
تێد كروز سیناتۆری كۆماریخوازی ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی،  بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشكردنە سەر ئێران، گرنگترین بڕیاری خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەی بووە.
باسی لەوەشكردوە، ئەمریكا ئەنجامی سەربازیی نایابی بەدەستهێناوە لەوانەش ، لەناوبردنی سەرجەم موشەك و درۆنەكانی ئێران و نوقمكردنی تەواوی هێزی دەریایی ئەو وڵاتە.
ئەو سیناتۆرە وتیشی، ئیسلامگەرا باڵادەستەكانی سەر بە حكومەتی ئێران، هێشتا دروشمی مەرگ بۆ ئەمریكا دەڵێنەوە، ئەگەر دەرەنجامی ئەم گۆڕانكارییانە ئەوە بێت كە ئەم حكومەتە دوای ئەم ڕێكەوتنە "بە ملیار دۆلار وەربگرێت، یۆرانیۆم بپپیتێنێت، چەكی ئەتۆمی پەرە پێبدات و كۆنترۆڵێكی كاریگەری بەسەر گەرووی هورموزدا هەبێت، ئەوا ئەمە هەڵەیەكی كارەساتبار دەبێت.
سیناتۆر كروز لە كۆتاییدا ڕایگەیاندووە كە دۆناڵد ترەمپ بڕوای بە ئاشتی لە ڕێگەی هێزەوە هەیە و پێویستە بەردەوام بێت لە بەرگریكردن لە ئەمریكا و جێبەجێكردنی ئەو هێڵە سوورانەی كە رایگەیاندون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group