نەوا-
بارەگای بارزانی بڵاویكردەوە، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان كۆبونەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لە كۆبونەوەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكەو عیراق ئاڵوگۆڕ كراوە، هەروەها رۆشنایی خراوەتەسەر سەر بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئاستەنگەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی هەرێم.
جێی ئاماژەیە ماوەی چەند رۆژێكە ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان بەمەبەستی دەركردنی قەیرانی پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و كۆنەبونەوەی پەرلەمانی كوردستان سەردانی چەند لایەنێكی سیاسی هەرێمی كوردستان و سیاسەتمەدارانی كردوە.