شاندی باڵای یەكێتی و كۆمەڵی دادگەریی گفتوگۆی نزیكبونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەكان دەكەن

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
هەردوو شاندی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆمەڵی دادگەریی كۆبونەوەو لەڕاگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەكردوە: گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق كردوەو جەختیان لە لێك نزیكبونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەكان و یەكڕیزیی نیشتمانی و بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەكان بۆ خزمەتكردنی باشتر بە خەڵكی كوردستان كردوەتەوە. 
ئاماژەشیانكردوە، هەردوو شاند بەوردی گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عیراق و دیدگاو بەرنامەی سیاسیی بۆ  حكومەتی نوێی پێكهێنراوی عیراق كردوە، هەروەها جەختیان لە لێك نزیكبونەوەی زیاتری لایەنە سیاسییەكان و یەكڕیزیی نیشتمانی و بەرپرسیارێتی هەمو لایەنەكان بۆ خزمەتكردنی باشتر كردوەتەوە. 
جموجوڵێكی سیاسی لەهەرێمی كوردستان دەستپێكردوە بۆ كۆتاییهێنان بە چەقبەستویی پێكهێنانی كابینەی نوێ و كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group