شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ولیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسان ئاماری پێشێلكاریه‌كانی ساڵی 2018ی راگه‌یاند و تێیدا سلێمانی به‌ 49 حاڵه‌تی پێشێلكاری له‌ پێش هه‌موو شاره‌كانی هه‌رێمه‌وه‌یه‌ و به‌كۆی گشتی 133 پێشێلكاری له‌ شاره‌كان بوه‌ ، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌نته‌ری میترۆ ئاماری هه‌مان ساڵی راگه‌یاند كه‌ 349 پێشێلكاری تۆماركراوه‌ ، به‌وه‌ش جیاوازیه‌كی زۆر له‌ دوو ئاماره‌دا هه‌یه‌. ئه‌مڕۆ له‌ شه‌قام به‌ به‌شداری د.نه‌زاكه‌ت حسێن سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی رۆژنامه‌نوسان و ئاڤان جاف رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ له‌ هه‌ولێر ، گفتوگۆ له‌باره‌ی جۆری پێشێلكاریه‌كان و ئه‌و جیاوازیه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group