شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ دوای روداوی دزینی پاره‌ی موچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار، ئه‌وه‌ی پێویسته‌ بكرێت بۆ دوباره‌نه‌بونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ روداوانه‌ پێداچونه‌وه‌یه‌ به‌ یاسای لێبوردنی گشتی، چونكه‌ ئه‌وانه‌ی تاوانه‌كه‌یان كردوه‌ پێشینه‌ی تاوانی دیكه‌یان هه‌یه‌، هه‌روه‌ها دانانی سیستمێكی بانكی پێشكه‌وتوه‌ بۆئه‌وه‌ی چیتر ئه‌و جۆره‌ دزیانه‌ له‌ پاره نه‌كرێت. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی "شه‌قام"دا، به‌ به‌شداری گه‌شه‌ دارا حه‌فید ئه‌ندامی پێشوتری په‌رله‌مانی كوردستان و خالید حه‌یده‌ر مامۆستای ئابوری له‌ زانكۆی سلێمانی گفتوگۆی زیاتر تایبه‌ت به‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group