شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

دوای 31 ساڵ تێپەڕبوون بەسەر كیمیابارنی هەڵەبجەدا ، تا ئێستا دانیشتوانەكەی گلەییان هەیە و پێیانوایە وەك پێویست هیچ بۆ ئەو پارێزگایە نەكراوە بە تایبەت لە روی قەرەبووی كەسوكاری قوربانیان و چارەسەری برینداران، هەروەها پرسی منداڵە ونبوەكانی هەڵەبجەش بابەتێكی ترە كە چەندین خێزان چاوەڕێی شادبونەوەن بە منداڵەكانیان كە زۆرینەیان لە ئێرانن. ئەمڕۆ لەگەڵ لوقمان عەبدولقادر سەرۆكی كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە و ژیان كامەران كە منداڵێكی ونبوی هەڵەبجە بوو لەدوای نزیكەی 25 ساڵ ژیان لە ئێران و زیاتر لە پێنج ساڵ گەڕان لە هەرێم دڵنیابوو، كە دایك و باوكی نەماون. جارێك ناوی ببوو بە مەریەم هەڵەبجەیی و جارێكی دیكەش ببوو بە هاوناز، لە ئێستادا كە ناوی ژیان كامەران-ی لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە پێبەخشراوە، لە بەرنامەی "شەقام"دا گفتوگۆی زیاتر كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group