شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

بەكارهێنانی نایلۆن و پلاستیك بۆ كۆكردنەوە و هەڵگرتنی نانی گەرم و ژەمە خواردنە گەرمەكان و هەروەها فڕێدانیان لە ژینگەدا كاریگەرییەكی راستەوخۆی لەسەر ژیان و تەندروستی هاووڵاتیان و تەواوی بونەوەرەكان هەیە، هەربۆیە لەئێستادا قائیمقامیەتی شارەكانی هەرێم كار لەسەر ئەوە دەكەن بەكارهێنانی كیسی نایلۆن بۆ هەندێك لە خواردنەكان قەدەغە بكەن. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری سامی نەجمەدین بەڕێوەبەری چاودێری تەندروستی و خۆپاراستنی هەولێر و كۆرش ئارارات مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی باڵندە و ئاژەڵی كێوی گفتوگۆی زیاتر لەو بارەیەوە كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group