شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی-دا هاتووه‌، ئاگاداری سه‌رجه‌م خاوه‌ن باخ و كێڵگه‌كان له‌ سنوری كاری فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای به‌كره‌جۆ ده‌كاته‌وه‌، كا تا ئێستا پێوه‌ری كاره‌باكانیان له‌ روی ناوه‌وه‌ی پرۆژه‌كانیانه‌ له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا پێوه‌ره‌كانیان بهێننه‌ده‌ره‌وه‌ی شوێنه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی خوێندنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌وه‌. له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری دیار باجه‌لانی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای به‌كره‌جۆ و غالب محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆنترۆڵ و گه‌یاندنی كاره‌بای سلێمانی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ و ره‌وشی كاره‌با له‌ سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ وه‌رزی هاوین كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group