شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین باندی دراوی ساخته‌ هه‌ن و پۆلیسی شار و شارۆچكه‌كانیش به‌رده‌وامن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی ئه‌و كه‌سانه‌، چه‌ند رۆژێك به‌رله‌ ئێستا پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی باندێكی ساخته‌كردنی پاره‌ی راگه‌یاند، كه‌ دۆلار و یورۆ و لیره‌ی توركی ته‌زویریان پێگیراوه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی و د.خالید حه‌یده‌ر مامۆستای ئابوری له‌ زانكۆی سلێمانی گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group