شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ترافیكه‌كانی هه‌رێم و پارێزگای سلێمانی به‌ تایبه‌ت به‌هۆی نه‌بونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ رێگریكردن له‌ سواڵكردن و كاركردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ، پڕن له‌و منداڵانه‌ی بۆ به‌ده‌ستێهنانی بژێویان كارده‌كه‌ن یان سواڵده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا له‌گه‌ڵ عومه‌ر گوڵپی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی و گوڵستان سه‌عید جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری پشت كاركردن و سواڵكردنی منداڵان و هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group