شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان راپۆرتێكی دیكه‌ی پێشێلكارییه‌كانی به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نوسان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات له‌م ماوه‌یه‌ی رابردودا پێشێلكارییه‌كان كه‌م بونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام شێواز و مۆدێله‌كانی پێشێلكاری گۆڕان و ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسانیش زیادیكردوه‌، به‌ جۆرێك له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به‌پێی داتاكان 27 حاڵه‌تی پێشێلكاری به‌رانبه‌ر 65 رۆژنامه‌نوس كراوه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری د.نه‌زاكه‌ت حه‌مه‌ سه‌عید سكرتێری لیژنه‌ی داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان گفتوگۆی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ها سه‌عید عه‌بدوڵڵا په‌یامنێری رادیۆ نه‌وا له‌ شاری هه‌ولێر و رۆژیار سیروان په‌یامنێری رادیۆ نه‌وا له‌ شاری سلێمانی باسیان له‌و ئاسته‌نگیانه‌ كرد كه‌ له‌كاتی كاركردندا روبه‌ڕویان ده‌بێته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group