شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ژنان و خێزانی هه‌ولێر ئاماره‌كانی شه‌ش مانگی رابردوی ئه‌مساڵی بڵاوكرده‌وه‌ و تۆماركردنی سكاڵای خێزانی زیادیان كردوه‌، 100 سكاڵاش له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌بوه‌. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری نه‌قیب رێباز زێوه‌ر مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ژنان و خێزانی هه‌ولێر و موقه‌ده‌م هیوا كه‌ریم وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژبه‌ ژنان و خێزانی سلێمانی گفتوگۆی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group