شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ ماڵپه‌ڕی زانكۆلاین كارا كرا و خوێندكاران ده‌توانن له‌ رێگه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ فۆرمی زانكۆ و په‌یمانگاكان پڕبكه‌نه‌وه‌، رێكخراوی قوتابیانی كوردستانیش له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ره‌خنه‌ له‌ سیستمه‌كه‌ ده‌گرێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات بۆ ئه‌مساڵی خوێندن كه‌ 51 هه‌زار 933 ده‌رچووی پۆلی 12 ی ئاماده‌یی هه‌یه‌، ته‌نها 24 هه‌زار و 784 كورسی خوێندنی به‌خۆڕایی دابینكراوه‌، به‌وپێیه‌ش زیاتر له‌ نیوه‌ی خوێندكاران ده‌بێت به‌ پاره‌ بخوێنن. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری عه‌باس ئه‌كره‌م وته‌بێژی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم و بێستون حه‌مه‌ساڵح ده‌روێش سكرتێری رێكخراوی قوتابیانی كوردستان بابه‌ته‌كه‌ تاووتوێكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group