شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

قائیمقامیه‌تی قه‌زای كه‌لار ئاگاداری فه‌رمانبه‌ران ده‌كاته‌وه‌ له‌بری پێدانی فۆرمی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك نه‌ده‌ن، چونكه‌ دابه‌شكردنی فۆرمه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتی فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌ك ده‌بێت، كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوه‌وه‌ به‌سه‌ر نوێنه‌ری سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سنوری قه‌زای كه‌لاردا دابه‌ش ده‌كرێت و به‌بێ به‌رانبه‌ریش ده‌بێت. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری رزگار وه‌هاب ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری دابه‌شكردنی فۆرمی نیشته‌جێبونی فه‌رمانبه‌رانی گه‌رمیان و دڵشاد ئه‌نوه‌ر رۆژنامه‌نوس له‌ گه‌رمیان گفتوگۆی زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group