شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوخۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی نوسراوێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی هه‌ندێك له‌و ژن و كچانه‌ی له‌ ترافیك و شه‌قامه‌كانی سلێمانی به‌ناوی دیارده‌ی سواڵكردنه‌وه‌ كاری له‌شفرۆشی ده‌كه‌ن و داواش ده‌كه‌ن ئه‌و نوسراوه‌ بدرێته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ به‌شداری رێبوار ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی، ده‌رباره‌ی نوسراوه‌كه‌ و هه‌وڵه‌كانی پۆلیس بۆ نه‌هێشتنی له‌شفرۆشی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان گفتوگۆ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group