شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

مانگێك به‌ر له‌ ئێستا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم ده‌رباره‌ی ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم رایگه‌یاند: زانكۆی سلێمانی له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێگه‌ی به‌رچاوی هه‌یه‌، به‌جۆرێك له‌ڕیزبه‌ندی وێبۆمێتریكس له‌سه‌رئاستی هه‌رێم یه‌كه‌مه‌ و له‌سه‌رئاستی جیهانیش به‌ره‌و ریزبه‌ندی چوار هه‌زار هه‌نگاوی ناوه‌، ئه‌مه‌ش مانای وایه‌ زانكۆكانی هه‌رێم توانایان هه‌یه‌ بچنه‌ سه‌ر نه‌خشه‌ی ئه‌كادیمیای جیهانی. سه‌ره‌ڕای قسه‌كانی وه‌زیر و ئه‌و ریزبه‌ندیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێره‌و له‌وێ ره‌خنه‌ هه‌یه‌ كه‌ زانكۆكانی هه‌رێم له‌ ئاستێكی خراپدان. ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام" به‌ به‌شداری ده‌شتی حسێن مامۆستا له‌ زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر ده‌رباره‌ی ئاستی زانكۆكانی هه‌رێم و چۆنیه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتیان گفتوگۆكرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group