شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

خانوە كەلەپوریەكانی شاری سلێمانی مەترسی لە ناوچونیان لەسەرە و تائێستا حكومەت نەیتوانیوە بودجە بۆ ئەو خانوانە دابین بكات، ئەو خانوانە كە ژمارەیان زیاتر لە 100 خانوو دەبێت لەلایەن ئیبراهیم پادشای بابانەوە لەساڵی 1784 دروستكراون، بەشێكیان لەلایەن شارەوانی سلێمانی تێكدراون و كراونەتە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێل‌ و شوێنی بازرگانی‌ و دوكان. ئەمڕۆ لە بەرنامەی "شەقام"دا بە بەشداری رەوا كەریم سەرۆكی بەشی كەلەپور لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی و سەردەشت رەفیق بەڕێوەبەری راگەیاندنی شارەوانی سلێمانی گفتوگۆ دەربارەی چارەنوسی ئەو خانوانە كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group