شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ی شه‌قام له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و كاوه‌ عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ گفتوگۆی كرد. سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسی له‌ كۆبونه‌وه‌ی هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و داواكارییه‌كانیان كرد بۆ به‌شداریی باشتری ئه‌نجومه‌نه‌كان له‌ كاره‌كاندا و زیاتركردنی لامه‌ركه‌زی. جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ش قسه‌ی له‌باره‌ی كاریگه‌ریی نه‌بوونی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كرد له‌سه‌ر كاره‌كانی پارێزگاكه‌ و رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group