شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

ئه‌مڕۆ به‌رنامه‌ی "شه‌قام" تایبه‌ت بوو به‌ یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگار و بابه‌كر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی گفتوگۆكرا. له‌گه‌ڵ پارێزگاری سلێمانی قسه‌ له‌باره‌ی ئاستی پرۆژه‌كان و ژێرخانی ئابوری و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ له‌ سلێمانی كرا. له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی گفتوگۆ له‌باره‌ی چالاكی و كار و پرۆژه‌ رۆشنبیرییه‌كانی شاره‌كه‌ كرا، سلێمانی وه‌كو پایته‌ختی رۆشنبیری چی بۆ كراوه‌ و چی بۆ بكرێت؟.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group