شەقام پێشکەشکار : لاڤە كوردە

خواست و داواكارییه‌كانی شه‌قامی كوردستان له‌پرۆگرامی شه‌قامدا گوێبست بن، به‌رنامه‌یه‌كی‌ رۆژانەیە و لە یەكشەممە تا پێنجشەممەی هەموو هەفتەیەك كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، ئێوه‌ش گوێبیستی گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان بن.

له‌ 5ی ئاداری ساڵی1991 گه‌لی كورد به‌رانبه‌ر رژێمی به‌عس، كه‌ گه‌وره‌ترین رژێمی دژبه‌ مرۆڤایه‌تی بوو راپه‌ڕی، هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا ساڵانه‌ یادی ئه‌و راپه‌ڕینه‌ ده‌كرێته‌وه‌، به‌ڵام هاووڵاتیانی هه‌رێم گله‌ییان هه‌یه‌ له‌وه‌ی وه‌ك پێویست كار له‌سه‌ر ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین نه‌كراوه‌ . ئه‌مڕۆ له‌ به‌رنامه‌ی "شه‌قام"دا به‌ میوانداریی د.حسێن محه‌مه‌د عه‌زیز نوسه‌ر و مامۆستای زانكۆ و عه‌بدولخالید سابر مامۆستای زانكۆ، گفتوگۆكرا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی بۆچی خه‌ڵك ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروستبوه‌، كه‌ ئامانجه‌كانی راپه‌ڕین به‌دی نه‌هاتون؟ ئه‌ی له‌ مێژوودا چۆن ئه‌و رۆژه‌ نوسراوه‌ته‌وه‌ و ئێستا مێژونوسان چی له‌ باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن؟

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group