به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
له به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا"دا، پرسیاری "به دانانی سه‌رۆك وه‌زیرانێكی نوێ، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر حوكمڕانی كوردستاندا دێت؟" وروژێنرا و له‌و هاووڵاتیانه‌ی په‌یوه‌ندییان ده‌كرد، بۆچونه‌كان له‌باره‌ی مه‌سرور بارزانی كاندیدی پارتی بۆ سه‌رۆكایه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م جیاواز بوو. لێره‌وه ده‌توانیت گوێبیستی به‌رنامه‌كه بیت و گوێ له بۆچونی هاووڵاتیان بگریت.