به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
وابڕیاره یه‌كێتى و پارتى رێككه‌وتنێكى نوێ واژۆ بكه‌ن له‌ئه‌ڵقه‌ى ئه‌مجاره‌ى به‌رنامه‌كه‌دا پرسى ئه‌وه‌مان وروژاند: ئایا ئه‌و رێككه‌وتنه دۆخى ئابوورى و هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى به‌ره‌و كوێ ده‌بات؟. له‌ئاكامدا به‌شداربووان بوون به دوو به‌شه‌وه: یه‌كه‌م؛ بڕوایانوابوو یه‌كێتى و پارتى له‌به‌ر میلله‌ت رێككه‌وتن ناكه‌ن، بۆیه سودى هه‌ر بۆ حزب و به‌رپرسه‌كانى خۆیانه. دووه‌م؛ پێیانوابوو رێككه‌وتن به‌دیلى ئیجابى نییه و بكرێت باشتره تا نه‌كرێت. به‌دیلى ئیجابى نییه بۆ رێككه‌وتن ئه‌گه‌رنا ده‌توانن كێشه بۆ میلله‌ت دروست بكه‌ن، بۆیه هه‌ر رێككه‌وتن باشتره تا ناكۆكى و شه‌ڕ.