به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
نه‌وا ده‌پرسێت: پێشبینی ده‌كه‌یت به‌رێككه‌وتنى پارتى له‌گه‌ڵ یه‌كێتى و گۆڕان چوارساڵى سه‌قامگیریى سیاسى و ئابوورى له‌هه‌رێمدا بگوزه‌رێت؟ له‌وه‌ڵامدا به‌شداربوانی به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا" باسیان له‌وه ده‌كرد، ئه‌گه‌ر هه‌ركام له سه‌ركرده‌كان بیربكه‌نه‌وه بزانن باوكیان ئێستا له‌كوێیه؟ ئایا رێگایه‌ك هه‌یه بێجگه له خزمه‌تى كۆمه‌ڵگه‌كه‌یان؟ ئه‌وكاته ئه‌كرێت ئه‌م چوارساڵه زۆرباش بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌روه‌كو رابردوو بكه‌ن، نه‌خێر داهاتوو له رابردوو باشتر نابێت.