به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا"ی ئه‌مجاره هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان یه‌كێتى و پارتى بۆیه پرسه‌كه‌ى ئێمه‌ش به‌م شێوه‌یه‌بوو: به بۆچوونى ئێوه پارته كوردستانییه‌كان كه‌ى ده‌توانن له پرسه گرنگه‌كاندا یه‌ك ده‌نگ بن؟ له‌ئه‌نجامدا به‌شداربووان قسه‌یان له‌سه‌ر چه‌ند هۆكارێك كرد، له‌وانه: ئه‌م كێشه‌یه ته‌نها په‌یوه‌ندى به به‌رژه‌وه‌ندیه‌وه هه‌یه، یه‌كێتى و پارتى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى رێكده‌كه‌ون به‌ده‌ر له‌وه رێكناكه‌ون. هه‌ندێكیش ده‌یانوت: په‌یوه‌ندى به پارێزگارى كه‌ركوكه‌وه هه‌یه.