به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا"ی ئه‌مجاره هاوكات بوو له‌گه‌ڵ درێژكراوه‌ى دانیشتنى نوێى په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان به مه‌سرور بارزانى وه‌ك كاندیدی پارتی بۆ پۆستى سه‌رۆكى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆیه پرسه‌كه‌ى ئێمه‌ش به‌م شێوه‌یه‌بوو: هاووڵاتیان چاوه‌ڕێى چى له سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن؟ له‌ئه‌نجامدا به‌شداربووان دوو راى پێچه‌وانه‌یان هه‌بوو: یه‌كه‌م: بڕوایان وابوو ئه‌مه گۆڕانكارى نییه، به‌ڵكو هه‌موو شته‌كه له‌نێوان سێ كه‌سى بنهماڵهیهكدایه، رابردوو چۆن بووه داهاتووش هه‌ر ئه‌وه‌یه. دووه‌م: به‌گه‌شبینیه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و ده‌یانوت هه‌رێمى كوردستان له چاوه‌ڕوانى گۆڕانكاریدایه.