بهرنامهی پرسی نهوا بهرنامهیهكی كۆمهڵایهتی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شهممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوهڕۆ پێشكهشتان دهكرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و بهشدارن.
بەرنامەی "پرسی نەوا"ی ئەمجارە سەبارەت بە كۆبونەوەكانی شاندی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم چڕبونەتەوە: ئایا مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت دەتوانێت لە ماوەی 30 رۆژدا كابینەكەی پێكبهێنێت؟ لەئەنجامدا بەشداربووان بوون بە دوو بەشەوە: یەكەم: نەخێر، چونكە هێشتا ناكۆكی نێوان پارتی و یەكێتی چارەسەر نەبوە. دووەم: بەڵێ، چونكە ئەگەر یەكێتیش نەیەتە پێشەوە شوێنەكانی بەبەتاڵی دەبێت و حكومەت لەكاتی خۆیدا پێكدەهێنرێت و گەشبینین بەوەی كابینەی نوێ چارەی كێشە خزمەتگوزاریەكانی خەڵكی بكات.