به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا"ی ئه‌مجاره سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانى خوێندكارانى قۆناغى 12ی ئاماده‌یی بوو به‌هۆى هه‌ڵه‌ى پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتمانی.. ئایا كێ به‌رپرسه له بوونى هه‌ڵه‌ى پرسیاره‌كانى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى ساڵى پۆلى 12ى ئاماده‌یى؟ له‌ئه‌نجامدا به‌شداربوان ده‌سه‌ڵات به پله‌ى یه‌كه‌م و لیژنه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان به‌پله‌ى دووه‌م به‌به‌رپرسیارى ئه‌و هه‌ڵه‌یه ده‌زانن. داواشیانكرد، كه ده‌بێت قه‌ره‌بووى خوێندكاران بكرێته‌وه و ئه‌وان نه‌بنه قوربانى هه‌ڵه‌یه‌ك، كه كه‌سانێكى دیكه كردویانه.