به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا"ی ئه‌مجاره سه‌باره‌ت به ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كانى قۆناغى 12 ى ئاماده‌یى بوو، ئایا ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامى تاقیكردنه‌وه‌كان كۆتایى به ناڕه‌زایى خوێندكارانى قۆناغى 12 ى ئاماده‌یى ده‌هێنێت؟ له‌ئه‌نجامدا به‌شداربوان وتیان: نه‌خێر، چونكه رێژه‌ى ده‌رچوون په‌یوه‌ندى نییه به ناڕه‌زاییه‌كانى خوێندكارانه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان به پله‌ى یه‌كه‌م به كه‌مته‌رخه‌م زانى له‌وه‌ى ئه‌و په‌یمانانه‌ى به‌خوێندكارانیان دا بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ى نمره‌كانیان به عه‌مه‌لى جێبه‌جێیان نه‌كرد و ئه‌و كێشه‌یه‌شیان بۆ "زه‌ینه‌ب" خوێندكاره نیقابپۆشه‌كه دروستكرد تا كێشه سه‌ره‌كییه‌كه بیربچێته‌وه.