به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
چه‌ند جارێك عادل عبدالمهدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراقى فیدراڵ جه‌ختى له‌وه كردوه‌ته‌وه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نابڕدرێت، به‌ڵام له‌م رۆژانه‌دا ئه‌ندام په‌رله‌مانێكى عیراق هۆشداری دا له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هه‌رێم پابه‌ند نه‌بێت به ناردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه بۆ عیراق، ئه‌وا له بودجه‌ى ساڵى 2020دا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌بڕدرێت. به‌شداربوانی به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا" به‌رانبه‌ر به‌و پرسه دوو بۆچونیان هه‌بوو: هه‌ندێكیان نائومێدبوون له‌وه‌ى لیژنه‌كانى نێوان عیراق و هه‌رێم پێش سه‌رى ساڵى 2020 كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌ندێكیش ده‌یانوت "به‌ڵێ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كرێت".