به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
3 ى ئابى هه‌موو ساڵێك كرایه رۆژى كۆمه‌ڵكوژى ئێزیدییه‌كان. له به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا"دا پرسیارمان كرد: تائێستا هه‌زاران ئێزدی رفێندراوى ژێرده‌ستى داعش بێسه‌روشوێنن، كێ چاره‌نووسیان یه‌كلاده‌كاته‌وه؟ به‌شداربوانی به‌رنامه وتیان: به‌پله‌ى یه‌كه‌م حكومه‌تى عیراق و به پله‌ى دووه‌میش هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت به‌دواداچون بكه‌ن بۆ ئه‌و ئێزدیانه‌ی بێسه‌روشوێنكراون و چاره‌نوسیان یه‌كلابكه‌نه‌وه.