پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

په‌رله‌مانتارێكى عیراق ده‌ڵێت: كۆتایى ئه‌م مانگه‌ هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌كه‌ون، نه‌وا ده‌پرسێت: ئه‌و رێككه‌وتنه‌ كۆتایى به‌ قه‌یرانه‌ سیاسى و ئابورییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا ده‌هێنێت؟ به‌شداربوانی به‌رنامه‌ی "پرسی نه‌وا" هه‌ندێكیان گه‌شبین بوون به‌و رێككه‌وتنه‌ و هیواخوازبون هیچ رێگرییه‌ك له‌نێواندا دروست نه‌بێت و كێشه‌كانى به‌ ئاسانى چاره‌سه‌رببن، به‌ڵام به‌شێك له‌به‌شداربووان بێهیوان له‌ به‌غدا و به‌شێكیش بێ بڕوابون به‌ هه‌رێم، كه‌ به‌ڵێنه‌كانى بباته‌سه‌ر.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group