به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
ته‌وه‌رى ئه‌مجاره‌ی "پرسى نه‌وا" تایبه‌ت بوو به جه‌ژنى قوربان، خوێندنه‌وه‌ى هاووڵاتیان بۆ جه‌ژن له ئێستادا چییه؟ به‌شداربوانی به‌رنامه‌كه باسى ئاشتى و خێر و خۆشی ئه‌و جه‌ژنه‌یان ده‌كرد و هیوایان ده‌خواست جه‌ژن ببێته‌مایه‌ى ئاشتبونه‌وه‌ى دڵه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كترى و كۆبونه‌وه‌ى ئه‌ندامانى خێزان و خزمان له‌گه‌ڵ یه‌ك و له‌سه‌ر سفره‌و خوانى جه‌ژن كێشه و ناكۆكیه‌كان وه‌لاوه بنێن و ئاشتى بكه‌نه په‌یامى خۆیان.