به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان و بایكۆتى كاڵاى توركى له هه‌رێمى كوردستانه‌وه په‌ره‌ده‌ستێنێت، نه‌وا ده‌پرسێت: ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان چ كاریگه‌رییه‌كیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى توركیا ده‌بێت؟ به‌شداربوانى به‌رنامه به‌گشتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بون گردبونه‌وه و خۆپیشاندان و بایكۆتى كاڵاى توركى كاریگه‌رییه‌كى جددى هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستى ئه‌نقه‌ره، به‌ڵام هه‌ندێك له به‌شداربوان پاكێجى نه‌وتیان به كاریگه‌ر ده‌زانى به‌مه‌رجێك كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت بۆ فرۆشتنى نه‌وت و به‌ته‌واوى پشت بكاته توركیا ئه‌وسا كاریگه‌رى جدى دروستده‌كات.