به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
به‌ڕێوه‌به‌رێتى خۆسه‌رى له باكور و خۆرهه‌ڵاتى سوریا به‌كارهێنانى چه‌كى فسفۆڕ له‌لایه‌ن توركیاوه پشتڕاستده‌كاته‌وه، نه‌وا ده‌پرسێت: بۆچى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له ئاست ئه‌و پێشێلكاریانه‌ى توركیا بێده‌نگه؟ به‌شداربووانى به‌رنامه جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه كورد ته‌نها شاخه‌كانى كوردستانى له پشته و ماڵى كورد یه‌ك نییه بۆیه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌رى به وه‌ڵام نایه‌ت، كورد ته‌نها خوا پشتگیریى ده‌كات.