به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
كۆنگره‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌ژێر دروشمى (نوێبونه‌وه)دا به‌ڕێوه‌چو، نه‌وا ده‌پرسێت: یه‌كێتى ده‌توانێت سیاسه‌ت و كاركردنى نوێبكاته‌وه؟ به‌شداربووانى به‌رنامه سێ ڕاو بۆچونیان هه‌بوو: 1. به‌ڵێ ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت ده‌توانن نوێ ببنه‌وه. 2. هه‌تا پارتیه‌كانى ناو یه‌كێتى ده‌رنه‌كرێن ناتوانن نوێ ببنه‌وه. 3. هه‌تا ئه‌و پیرانه ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستدابێت و نه‌هێڵن گه‌نج بێته پێشه‌وه یه‌كێتى نوێ نابێته‌وه. به كلیك-كردن له‌سه‌ر لینكى به‌رنامه‌كه ده‌توانى ئاگادارى ته‌واوى كێشمه‌كێشمى به‌شداربوان ببیت.