پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

ترامپ هەڕەشەی سەپاندنی سزا لە عیراق دەكات.. نەوا دەپرسێت: لەنێو هەڕشەكانی ئەمریكا و ئێراندا، عیراق بەرگەی جەنگێكی دیكە دەگرێت؟" بەشداربوانی بەرنامەی پرسی نەوا ڕا و بۆچوونیان وابوو، كە نەخێر عیراق بەرگەی جەنگ ناگرێت، بەڵكو بڕیاری دەركردنی ئەمریكا لە عیراق تەنها مەرەكەبی سەر كاغەزە و حكومەتی كاربەڕێكەری عیراق ناتوانێ‌ جێبەجێی بكات.. لەبەرئەوە لەو ڕووەوە مەترسی نییە، بەڵام گرنگە سەركردایەتی كورد ئاگاداربێت چۆن مامەڵە لەگەڵ هەردووكیاندا بكات و نەبێتە سوتەمەنی جەنگ.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group