پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

له‌نێو قوڵبونه‌وه‌ى ململانێكانى ناوچه‌كه‌دا عادل عه‌بولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى كاربه‌ڕێكه‌رى عیراق گه‌یشته‌ هه‌ولێر.. نه‌وا ده‌پرسێت: ئایا عیراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌توانن پێكه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ له‌ كێشه‌ و ململانێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بپارێزن؟ به‌شداربوانى به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا پێیان وابوو پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تى كورد زۆر حه‌كیمانه‌ هه‌ڵوێست وه‌ربگرێت و له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكادا بزانێت چۆن یاری بكات و نه‌بێته‌ لایه‌ن و له‌سه‌ر هیچیان خۆى یه‌كلانه‌كاته‌وه‌، تاوه‌كو زیان به‌ خۆى نه‌گه‌یه‌نێت و پارێزگارى له‌ قورسایى و سه‌نگى خۆى بكات له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه‌دا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group