به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
په‌رله‌مانى كوردستان پرۆژه‌یاساى چاكسازیى په‌سند كرد.. نه‌وا ده‌پرسێت: پاڵپشتى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌یت بۆ به‌دیهێنانى دادپه‌روه‌رى له موچه و خانه‌نشینیدا؟ به‌شداربوانى به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا ته‌نها دوو كه‌س باسیان له پشتیوانى كرد، تێكڕاى ئه‌وانى دیكه پێیانوابو، كه ئه‌و یاسایه دادپه‌وه‌ریى تێدا نییه له ماف و ئیمتیازاتدا و سته‌م له خه‌ڵكى ڕه‌ش و ڕوت ده‌كات و پشتگیریى له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان خۆیان و كۆی گشتى پله‌باڵاكان ده‌كات.