به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
بڕیاره له كۆڕبه‌ندى ئابوریى جیهان له داڤۆس سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكی عیراق به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا كۆببنه‌وه.. نه‌وا ده‌پرسێت: سه‌ركردایه‌تیى كورد تا چه‌ند ده‌توانێت په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ سودى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ربكات؟ ڕا و بۆچوونى به‌شداربوانى به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به سێ شێوه بوو: یه‌كه‌م: پێیانوابوو به‌ڵێ ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی هه‌رێم و عیراق كه هه‌ردووكیان كوردن و به‌شدارن له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا، ڕه‌مزن بۆ نه‌ته‌وه‌ى كورد و عیراق. دووه‌م: پێیانوابوو نه‌خێر ئه‌و دوو كه‌سایه‌تیه ناتوانن هیچ بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان و عیراق بكه‌ن، به‌ڵام بۆ خۆیان و حزبه‌كانیان ئه‌وه‌ى پێیان بكرێت ده‌یكه‌ن. سێیه‌م: ئه‌و یه‌كتر بینینه‌ى نێوان ترامپ و ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه له‌به‌ر كورد و عیراق نییه، به‌ڵكو ته‌نها له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌مریكایه و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش كۆتایى دێت.