به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى هه‌رێم خوێندنى ئۆنلاینى بۆ قوتابیان و خوێندكاران ده‌ستپێكردوه، نه‌وا ده‌پرسێت: ئه‌و هه‌نگاوه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت؟ ئایا هه‌موو فێرخوازێك ده‌توانێت سودى لێببینێت؟ به‌شداربوانى به‌رنامه دوو ڕاو بۆچوونیان هه‌بوو، هه‌ندێكیان پێیانوابو: نه‌خێر خوێندنى ئۆنلاین ئاسان نابێت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه: هه‌موو كه‌س ئامێرى ئه‌لیكترۆنى نییه و هه‌ر كه‌سێكیش شاره‌زا نییه له به‌كارهێنانیدا و هێڵی ئینته‌رنێتیش تا ئێستا پڕكێشه‌یه به‌تایبه‌ت له‌گونده‌كاندا زۆرئه‌سته‌مه، نه‌بوونى شوێنى پێویست له‌ماڵێكدا بۆ چه‌ند فێرخوازێك، كه له‌یه‌ككاتدا بیانه‌وێت به‌كاریبهێنن، شێوه‌زارى مامۆستاكانى هه‌ولێر ئایا تێگه‌یشتنیان بۆ هه‌موو قوتابییه‌ك ئاساییه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ى خوێندن وه‌كو جاران داهاتووی نییه له‌به‌رئه‌وه ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ئاسانى ئه‌نجامى ئیجابى به‌ده‌سته‌وه‌نادات به‌تایبه‌ت دوور له چاوى مامۆستا و ئیداره. هه‌ندێكى تریش پێیانوابو: باشه و گۆڕانكارى هه‌ر وا ده‌بێت.