به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
داعش سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه و په‌لامارى هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌دات، نه‌وا ده‌پرسێت: بۆچى سه‌رله‌نوێ داعش له‌عیراقدا چالاك بۆته‌وه‌و په‌لامارى ناوچه‌كان ده‌دات؟ به‌شداربوانى به‌رنامه دوو ڕاو بۆچوونیان هه‌بوو، هه‌ندێكیان پێیانوابو: ده‌ستى ئه‌مریكاى له‌پشته له‌به‌رئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌مانه‌وه‌ى له عیراقدا و خواست له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى كه‌م نه‌بێته‌وه. هه‌ندێكى تریش پێیانوابو: ده‌ستى توركیا و لایه‌نێكى دیكه‌شی تێدایه، له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان چالاكیان كردووه‌ته‌وه، تا ناوچه‌كه له‌قه‌یراندا بێت له‌به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌واندایه.