پرسی نه‌وا پێشکەشکار : عادل شاسواری

به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه‌ تیایدا ئێوه‌ میوان و به‌شدارن.

سه‌ركردایه‌تى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ حكومه‌تى نوێى عیراق ده‌كات، نه‌وا ده‌پرسێت: مسته‌فا كازمی چى بۆ خه‌ڵكى كوردستان ده‌كات؟ به‌شداربوانى به‌رنامه‌ دوو ڕاو بۆچوونیان هه‌بوو، هه‌ندێكیان پێیانوابو: هیچ بۆ خه‌ڵكى كوردستان ناكات، ئه‌وان به‌جۆرێك خۆیان رێكخستووه‌ گۆڕینى كه‌سه‌كان زۆر كاریگه‌ری نابێت. هه‌ندێكى تریش پێیانوابو: ده‌ستى توركیا له‌ بابه‌ته‌كه‌دا هه‌یه‌ و ناهێڵێت كورد ببێت به‌ هیچ، له‌به‌رئه‌وه‌ كورد به‌ده‌ست خۆى نییه‌ ناتوانێت رێكبكه‌وێت له‌گه‌ڵ عیراقدا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group