به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
ده‌وامى فه‌رمانگه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ئاسایى بوه‌وه، نه‌وا ده‌پرسێت: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى فه‌رمانگه‌كان له‌م ساته‌دا به گونجاو ده‌زانیت؟ به‌شداربوانى به‌رنامه به‌گشتى گه‌شبین نه‌بوون به كردنه‌وه‌ى ده‌وام، چونكه موچه زۆردواكه‌وتوه و هیوایه‌كیش بۆ چاكبونى دیارنییه.. حكومه‌تیش به‌جددى نایه‌ته پێشه‌وه و خه‌ڵكیش ناجوڵێت، له‌به‌رئه‌وه له‌م ساته‌دا زۆرگونجاو نییه، به‌ڵام چاریش ناچاره.