به‌رنامه‌ی پرسی نه‌وا به‌رنامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی گشتیه، رۆژانی شه‌ممه و سێشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ پێشكه‌شتان ده‌كرێت، كه تیایدا ئێوه میوان و به‌شدارن.
به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌ندراوه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، رۆژ به‌رۆژ ژماره‌ى توشبوانى كۆرۆنا له هه‌رێمدا زیاتر ده‌بێت، نه‌وا ده‌پرسێت: چ رێوشوێنێك پێویسته بۆئه‌وه‌ى هاووڵاتیان خۆیان له ڤایرۆسه‌كه بپارێزن و كۆرۆنا زیاتر ته‌شه‌نه نه‌كات؟ به‌شداربوانى به‌رنامه به‌گشتى بڕوایان وابوو كۆرۆنا ده‌مامكه و حكومه‌ت بۆ شاردنه‌وه‌ى قه‌یرانى ئیدارى و ئابوورى خۆى به‌كارده‌هێنێت، ئه‌گینا له بنه‌مادا ئه‌و كێشه‌یه له‌كوردستاندا به‌و شێوه‌یه ترسناك نییه وه‌ك ئه‌وه‌ى حكومه‌ت باسى ده‌كات، به‌شداربویه‌كیش ئاماژه‌ى به‌وه كرد: ڤایرۆسى كۆرۆنا مه‌ترسییه‌كى راسته‌قینه‌یه و پێویسته خۆمانى لێبپارێزین.