ئاراستە پرۆگرامێكی هەفتانەی رادیۆ نەوایە، تیایدا زیاتر لە بۆچونێك دەبیستن، رۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە كاتژمێر 11:05 پێش نیوه‌ڕۆ راستەوخۆ پێشكەشتان دەكرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 13-12-2018، به‌رنامه‌ی "ئاڕاسته" تایبه‌ت بوو به په‌یوه‌ندییه سیاسى و زانستییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و وڵاتان، به میواندارى م.به‌ختیار عوبێد به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى زانكۆى پۆلیته‌كنیكى سلێمانى و شوناس شێركۆ ئه‌ندامى ژوورى په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان.