هێڵی سێیه‌م پێشکەشکار : نیاز عەبدوڵڵا

بۆچوون و بیركردنه‌وه‌كان ته‌ریب و هه‌ماهه‌نگ یان جیاواز و یه‌كتربڕن، به‌ڵام بۆچوون و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی پشتبه‌ستوو به‌ زانیاری‌ هێڵێكی تر بۆ بیركردنه‌وه‌ دەنەخشێنێت. هێڵی سێیه‌م پرۆگرامێكی هه‌فتانه‌یه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 12:05ی نیوه‌ڕۆ راسته‌وخۆ پیشكه‌ش ده‌كرێت.

"هێڵی سێیه‌م" له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌ی دا له‌گه‌ڵ میوانه‌كانی سێ ته‌وه‌ری تاووتوێ كرد: له‌ ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا، به‌ میوانداری ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان و ئاسۆس هه‌ردی سه‌رنووسه‌ری پێشووی رۆژنامه‌كانی هاووڵاتی و ئاوێنه‌، گفتوگۆ له‌ باره‌ی ده‌ربازبوونی بكوژانی رۆژنامه‌نووسان و به‌كارهێنانی پاره‌ له‌بری گولله‌ كرا. ته‌وه‌ری دووه‌م، تایبه‌ت بوو به‌ داخستنی ئۆفیس و رێگری كردن له‌ كاروچالاكییه‌كانی ده‌زگای ستانده‌ر و سێ رێكخراوی تر له‌ هه‌ولێر، كه‌ به‌ میوانداری دكتۆر ره‌عد ره‌فعه‌ت سكرتێری ده‌زگای ستانده‌ر بۆ توێژینه‌وه‌ و میدیا، شرۆڤه‌ كرا. له‌ ته‌وه‌ری سێیه‌می به‌رنامه‌كه‌دا به‌ میوانداری سه‌نگه‌ر ره‌سوڵ خاوه‌ن بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ سیاسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و چاودێر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا، گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران و كۆنگرێسی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان كرا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ناوخۆییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كرا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group