هێڵی سێیه‌م پێشکەشکار : نیاز عەبدوڵڵا

بۆچوون و بیركردنه‌وه‌كان ته‌ریب و هه‌ماهه‌نگ یان جیاواز و یه‌كتربڕن، به‌ڵام بۆچوون و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تیانه‌ی پشتبه‌ستوو به‌ زانیاری‌ هێڵێكی تر بۆ بیركردنه‌وه‌ دەنەخشێنێت. هێڵی سێیه‌م پرۆگرامێكی هه‌فتانه‌یه‌، رۆژانی شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر 12:05ی نیوه‌ڕۆ راسته‌وخۆ پیشكه‌ش ده‌كرێت.

(ھێڵی سێیەم) لەم ئەڵقەیەیدا لە شاری پاریس-ی وڵاتی فەرەنسا، لەگەڵ دکتۆر لوئەی جاف سەرۆکی سەنتەری فەرەنسی کوردی بۆ توێژینەوە سیاسی، گفتوگۆی لەبارەی پەیوەندی سیاسی و سەربازی و ئابووری وڵاتی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد و تیایدا پێگەی کورد و ھەرێمی کوردستانی لە ناو ستراتیژی فەرەنسا لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کرد.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group