بیست و پێنجه‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی توركیا كه له 7ی حوزه‌یرانی 2015 به‌ڕێوه‌چو، بۆ هه‌ده‌په چاره‌نوسساز بوو، هه‌ر پارتێك ده‌بوو له 10%ی ده‌نگی خه‌ڵك به‌ده‌ستبهێنێت، هه‌ده‌په توانی ببێته خاوه‌نی 12.96% ده‌نگ كه كردیه 80 كورسی، به‌ڵام به بیانوی رێكنه‌كه‌وتنی پارته‌كانی نه‌ته‌وه‌په‌رستی توركیا (مه‌هه‌په) و پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) و داد‌و گه‌شه‌پێدان (ئاكه‌په) و پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، حكومه‌تی ئاكه‌په بڕیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی دا كه له 1-11-2015 به‌ڕێوه‌چو، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ربه‌ست دروستكردن بوو له‌به‌رده‌م هه‌ده‌په، چونكه حكومه‌تی توركیا پێیوابوو ئه‌مجاره له رێگه‌ی به‌ربه‌سته‌كانیانه‌وه رێگه له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پارته ده‌گرن، به‌ڵام دووباره هه‌ده‌په توانی 10%ی به‌ربه‌رستی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕێنێت و ببێته خاوه‌نی 59 كورسی. دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا، ته‌نها یه‌ك مه‌به‌ستی هه‌بوو، ئه‌ویش دابه‌زاندنی نوێنه‌رانی كورد بوو له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یدا، هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌دا كاری كردوه بۆئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتوی په‌رله‌ماندا كه بڕیاره ساڵی 2019 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ربه‌ستێكی گه‌وره له‌به‌رده‌م هه‌ده‌په دابنێت، له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌ستیكردوه به ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامان و په‌رله‌مانتاران و سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی سه‌ر به‌و پارته و ئێستا 11 هه‌زار ئه‌ندامی هه‌ده‌په له زینداندان، كه هه‌ردوو هاوسه‌رۆكی پارته‌كه فیگه‌ن یوكسه‌كداغ و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش-یشی تێدایه. ورده ورده تا چه‌ند مانگی داهاتوو، حكومه‌تی ئاكه‌په هه‌وڵده‌دات ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌ندامانی هه‌ده‌په له په‌رله‌مانی توركیادا زیندانی بكات و كورد له پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌و وڵاته‌دا بكاته ده‌ره‌وه. به قسه‌كردن له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ش زیاتر ئامانجی توركیا رونده‌بێته‌وه، چونكه ئه‌وان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ئاكه‌په پێش 2019 ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌كارده‌هێنێت بۆ رێگری له سیاسه‌تی دیموكراتی و كپكردنی ده‌نگی كورده‌كان و رێگریكردن له هه‌بونی نوێنه‌رایه‌تیان له ناو په‌رله‌ماندا. -هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی توركیا هه‌ر له سودی ئاكه‌په‌یه و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر ده‌داته سیستمی سه‌رۆكایه‌تی و دیكتاتۆری، كه تێیدا سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته و لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ده‌گرێته ئه‌ستۆ‌و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه، له‌هه‌مانكاتدا ده‌توانێت سه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی بێت و په‌یوه‌ندی به پارته‌كه‌یه‌وه ناپچڕێت. سه‌رۆك كۆمار، جێگرانی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیره‌كان داده‌مه‌زرێنێت و كۆتایی به ئه‌ركه‌كانیشیان دێنێت، هه‌روه‌ها بودجه‌ی ساڵانه‌ی وڵات پێشكه‌شی په‌رله‌مان ده‌كات. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی جێبه‌جێكردن له‌ژێر ده‌ستوور و یاساكان له‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت. له هه‌مواری یاساكه‌دا ژماره‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له 550 په‌رله‌مانتاره‌وه ده‌بێت به 600 په‌رله‌مانتار، به‌وه‌ش پێشتر كه دیاریكرابو هه‌ر پارتێك ده‌بێت سه‌روو 55 كورسی به‌ده‌ستبهێنێت، ژماره‌ی به‌ده‌ستهێنانی كورسی پارته‌كان به‌رزده‌بێته‌وه و رێگه له هه‌ده‌په ده‌گیرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی كورسی له نێو په‌رله‌مانی توركیادا.