بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەوە پارێزگاری واست پشوی راگەیاند

17 خولەک پێش ئێستا عێراق

نەوا-
لە پارێزگای واست بە سەدان كەس توشی هەوكردنی مێشكبون، وەزارەتی تەندروستی عیراقیش رایدەگەیەنێت دۆخەكە نەگەیشتوەتە حاڵەتی مەترسی و بڵاوبونەوەی پەتاكە.
بەهۆكاری بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە پارێزگاری شارەكە رۆژانەی یەكشەممەو دووشەممەی كردە پشوی فەرمی بۆ رێگریكرن لە تەشەنەسەندنی، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا ئاماژە بەوەكراوە، لەماوەی ئەمساڵدا 371 حاڵەتی توشبون بە هەوكردنی مێشك لە پارێزگای واست تۆمار كراوە  كە 161 حاڵەت لە خوێندنگاكان بوە نەك بە تەنها یەك خوێندنگا.
ئاماژەشیكردوە، زۆرینەی حاڵە تۆمار كراوەكان بەهۆی ڤایرۆس یان بەكتریای مشەخۆرەوەیە، بەدواداچونیش بۆ حاڵەتەكانی نەخۆشخانەكان دەكرێت كە بەشێكیان هەوكردنی مێشكە نەك پەردەی مێشك.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group